سەنتەرەکان   | سەنتەری دیراساتی ستراتیجی

سەنتەری دیراساتی ستراتیجی

دەربارەی سەنتەر

سەنتەری توێژینەوەی ستراتیجیی سه‌نته‌رێكی توێژینەوەی فرە پسپۆڕییە کە کاردەکات بۆ شڕۆفه‌كرنی پرسە ستراتیجی و سه‌ره‌كیه‌كانی کۆمەڵ و دۆزینەوەی چارەسەری بنه‌ڕه‌تی و بەردەوام و درێژخایەن بۆ ئەو پرسانە. لەنێو ئامانجە سەرەکییەکانی سەنتەرەکەدا بەرهەمهێنانی زانیاری ڕەسەن و ئاماده‌كردنی ستراتیجی و میکانیزمیی ناوخۆییه‌ بۆ چارەسەرکردنی پرسە بەردەوام و هەنووکەییەکان و کارکردن بۆ جێبەجێکردنی چارەسەری بەردەوام بۆیان. ئەم سەنتەرە لە دوو بەش پێکدێت، بەشی یاسا و کۆمەڵناسی و بەشی کارگێڕی و ئابووری و زانستە سیاسییەکان. توێژەرەكانی بەشەکه‌ پسپۆڕن لە بوارەکانی ئەدەبناسی، ئەنترۆپۆلۆژیا، فەلسەفە، یاسا، زانسته‌ سیاسیه‌كان، ئامار و ئابووری ئیسلامی

دیدگا

ئامانجی سەنتەری دیراساتی ستراتیجی لێکۆڵینەوە و شڕۆڤەکردن و داڕشتنی ستراتیجیەتی پرسە بەردەوام و هەنووکەیی و دوورمەوداکانی نێو کۆمەڵە، لە ڕێگەی ئەنجامدانی توێژینەوەی تێوریی و مەیدانی فرەپسپۆری و ڕاسپاردەکردنی چوارچێوەکاری کردەیی و ڕاهێنان و هەڵمەتی هۆشیاری لە بوارە جیاجیاکان بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان لە ئاستی ناوەوە و دەرەوە

ئەرک

ئەرکی سەنتەری ستراتیجی دەستنیشانکردن و پەرەپێدان و هەوڵدانە بۆ چارەسەرکردنی پرسە ستراتیجییەکانی کۆمەڵ لە نێویاندا بایەخدان بە پەروەردە و ئاسایشی نیشتیمانی و زانیاری و ئابوری و خۆراک، لە ڕێگای ئەنجامدانی توێژینەوە فرەپسپۆرییەکان و برەودان بە توانا و کارامەیی مرۆیی  چین و توێژەکانی کۆمەڵ بەبێ جیاوازی

ڤیدیۆ ببینە

پەیوەندی


پەیمانگای کوردستان بۆ توێژینەوەی دەوڵەتی و توێژینەوەی زانستی بینای ژمارە ١٠، کوچەی ٦٠ گوڵاباخ 335 شەقامی شۆڕش , بەرامبەر نەخۆشخانەی شۆڕش سلێمانی هەرێمی کوردستان، عێراق [email protected] +964 (0)748 010 4673 +964 (0)748 010 4674

ناونیشان