بەشەکان / بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری

بەشی تەکنەلۆژیای زانیاری

دەربارەی بەش

بەشی تەکنەلۆجیای زانیاری تایبەتە بە خوێندن و توێژینەوە لە بوارە جۆراوجۆرەکانی توێژینەوە کە پەیوەندییان بە ئەندازیاری کارەبا و کۆنترۆڵ سیستەم و زانستی کۆمپیوتەرەوە هەیە. ئامانجی ئەم بەشە پێشکەشکردنی پڕۆژەی توێژینەوەی ئەکادیمی کوالیتی بەرزە لە بواری کۆنترۆڵ سیستەم و ئۆتۆماتیکی پیشەسازی و ئەلکترۆنیات و ئەندازیاری کۆمپیوتەر.

بەشەکە تاقیگەی تایبەت بە ڕۆبۆتیک و سیستەمی ئۆتۆماتیکی لەخۆدەگرێت کە ئامێرەکان هەم بۆ مەبەستی توێژینەوە و هەم بۆ مەبەستی وانەوتنەوە بەکاردەهێنرێن ، هەروەها وۆرک شۆپی تەکنیکی بۆ چاککردنەوەی ڕەقەکاڵا و بەڕێوەبردنی نەرمەکاڵا لە دامەزراوەکەدا.

ئەرک

بۆ پێشخستنی زانست و داهێنان لە ڕێگەی توێژینەوە و فێرکردن بە کوالیتی بەرز لە ئەندازیاری کارەبا و کۆنترۆڵ سیستەم و زانستی کۆمپیوتەر، پشتگیریکردن لە هەردوو توێژینەوەی بنەڕەتی و کارپێکراو کە چارەسەری کێشەکانی جیهانی ڕاستەقینە دەکات. پابەندین بە دابینکردنی خزمەتگوزارییە دیجیتاڵییەکان بە جۆرێک کە پارێزراو و جێگای متمانەی بەکارهێنەرەکانی بێت.


دیدگا

بۆ ئەوەی پێشەنگ بین لە فێرکردن و ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەشی زانستە جیاوازەکان ، باشترین لە کۆنترۆڵ سیستەم  و زانستە ئەندازیاریەکان. ئامانجمان دابینکردنی ژینگەیەکی گونجاوە کە داهێنان تێیدا گەشە بکات ، توێژەران و پەروەردەکاران هەوڵی بەکارهێنانی زانیارییەکان و دەرئەنجامی توێژینەوەکان بدەن بەمەبەستی خزمەتکردن و دەوڵەمەندکردنی کۆمەڵگا،

لە هەمان کاتدا دابینکردنی سیستەمی دیجیتاڵی پارێزراو کە هاوکاربێت لە هەردوو بواری توێژینەوە و فێرکردندا


تاقیگەکان

Automation and Robotics Laboratory

تاقیگەی ئۆتۆمەیشن و ڕۆبۆتیک

تاقیگەی ئۆتۆمەیشن و ڕۆبۆتیک

 

تاقیگەی ئۆتۆمەیشن و ڕۆبۆتیک  پەیوەندیدار بەو توێژینەوانەی کە ئامانجیان باشترکردنی ئەلگۆریتمە بۆ کۆنترۆڵکەری ڕۆبۆتیک و سیستەمی کۆنترۆڵکردنی کۆمپیوتەر، هەروەها توێژینەوەکانی شیکاری و مۆدێلکردنی بایۆ-سیگناڵەکان.

شیکاری داتا و مۆدێلکردنی بایۆ-سیگناڵەکان بەکاردێت بۆ دروستکردنی تەکنیکەکانی کۆنترۆڵکردنی مۆدێرن کە لەگەڵ بلوتوس و وای فای و سێنسەری پێشکەوتوو تێکەڵکراوە.

ئەم تاقیگەیە پێکدێت لەم ئامێرانەی خوارەوە: 

Robot Controller Based on Bio-signals

 

Mini Automatic Industrial 

 

Wheel chair controller

 

Robot-car controller

 

د نوفل بهجت
ئیمەیل: [email protected]  
تەلەفۆن: ٧ ٠٠٩٦٤٧٧٠٢٤٧٨٢١



زانیاری زیادەی بەش:
ئەندامان 1
تاقیگەکان 1