سەنتەری ڕاهێنانی پیداگۆجی لە دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی بە شێوەی فەرمی لە ساڵی 2025 دامەزراوە. ئامانجی ئەم ناوەندە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی خوێندنی باڵایە لە هەرێمی کوردستان لە ڕێگای پڕۆگرامی گەشەپێدانی پیشەیی کە بە تایبەتمەندە بۆ مامۆستایان پاش تەواوکردنی خوێندنی بالا و توێژەرانی ئەکادیمی. ناوەندەکە لە ژێر چاودێری و سەرپەرشتی وەزارتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی/ فەرمانگەی توێژینەوە و پەرەپیداندایە تا دڵنیایی بدرێت کە هەموو کۆرس و پڕۆگرامەکان لەم سەنتەرەدا بە ستانداردە ئەکادیمی و پیشەیی جێبەجێ دەکرێن و بە پێ ی ڕێنماییەکانی وەزارەت. بڕوامان وایە کە هەمیشە نوێگەری لە ڕاهێنانی پێداگۆجی، پشتڕاستکردنەوەی ڕاهێنانی توێژینەوەی بنچینەیی، پاڵپشتی کردن بۆ فەراهەمکردنی هەماهەنگی زانستی دەبێتە بەرزکردنەوەی ئاستی زانستی کۆمەڵگە، بڕوا پێبوونی نێودەوڵەتی بەھێز دەکات بەرامبەر بە ناوەندەکانی فێربوون.
• پێکەوەبەستن لە نێوانی تێگەیشتنی تیۆریی بۆ پێداگۆجی و روانی فێربوون لەگەڵ وانە پراکتیکیەکان کە ئەنجام دەدرێت بۆ دروستکردنی ژینگەیەکی فێربوونی کاریگەر.
• دیزاین و پێشکەشکردنی سیلابۆس و مەوادە فێرکارییەکان کە گونجاوبێت لەگەڵ پێداویستیەکانی پڕۆسەی فێرکردن و پێداویستیەکانی فێرخواز.
• بەکارھێنانی تەکنەلۆژیا و ڕێکارە نوێیەکانی پێداگۆجی بۆ زیاتر بەشداریکردن و بەستنەوەی فێرخواز بە وانەکان و سوودوەرگرتن لە راهێنانەکان.
• دانانی فێرکار وەک سەنتەر لە ڕێگەی فەراهەمکردنی سەرجەم پێداویستیەکانیان وە بۆ تاکەکان وە ئەنجامدانی گۆڕانکارییەکان بە پێ ی پێویستی فێرخواز و خوێندنەکە.
• گرنگیدان بە بابەتی ئیتیک و پەروەردەی پڕۆفیشنال لە نێو مامۆستاکان و فیرخوازەکان لە ڕێگەی ئەنجامدانی ڕاهێنان.
• پاڵپشتی کردنی هەماهەنگی کار و توێژینەوەی هاوبەش لە نێو فێرخوازەکان بۆ دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی پێشکەوتوخواز و ئاست بەرز .
دیدی ئێمە ئەوەیە کە ببینە ناوەندێکی ئاست بەرزی سەرەکی فێرکاری پێداگۆجی لە هەرێمی کوردستان و عێراق، کە ناسراوبین بە پێدانی زانیارییەکان لەسەر بنەمای فێرکردنی سەردەم و بنەمای بەڵگەیی . بڕوامان بەوەیە نوێگەری بکەین لە کەلتووری ئەکادیمی و بیرکردنەوە و هەماهەنگی و پاڵپشتی کاری هاوبەش لەگەڵ ناوەندە زانستیە ئەکادیمیەکانی دیکە ئەنجام بدەین بۆ زیاتر گەیاندنی زانیارییەکان بۆ فیرکردن بە ئاستێکی بەرز بۆ فێرخوازە بەشداربووەکان.
بەهاکان
نموونەیی بوون :هەولدانمان بۆ فیرکاری بە ئاستی بەرز و ئەنجامی فێربوون بەشێوەیەکی باش هەلدەسەنگێنین. .
نوێکاری: بەردەوامبوون لەگەران بەدوای توێژینەوەی نوێ و بەکارهێنانی تەنکنەلۆجیای سەردەم بۆ ڕوونکردنەوە و فیرکاری نوێ دەچین..
راستی و دروستکاری: پشتگیری کردنی راستی لەهەموو ئاستێکدا دەکەین.
هاوبەشکاری: دروستکردنی پەیوەندیەکی بەهێز لە ناوەوە و دەرەوەی دەستە بۆ پەرەپێدانی زانستی و پەروەردە.
فێرکاریی بەردەوام: پشتگیری فێربوونی بەردەوام و پەرەپێدانی پڕۆفیشنال و گەشەی پیشەیی پاش کۆتایی هاتنی کۆرس.
یاسای ئەخلاقی و یاسای ڕەفتار
تەواوی یاسای ئیتیک و یاسای ڕەفتار بۆ هەموو بۆ هەموو بوشداربووان ئامادەیە بۆ داونلۆد، و پێویستە فێركاران، کارمەندان و بەشداربووان بە یاسایە پابەندبن. .
توانا و ئامرازەکانی خوێندن لەناو دەستەی کوردستانی
. لە سەنتەری ڕاهێنانی دەستەی کوردستانی باشترین تواناکان و هۆکارەکانی فێرکردن بەردەستە لە هۆڵی خوێندن کە تیایدا ئامڕازی وانەووتنەوەی تێدا دابینکراوە لە داتاشۆ و هێڵی ئینەرنێت و جگە لە پیداویستیەکانی دیکەی هۆلەکانی خوێندن و پیداویستیەکان بۆ فێرخواز.
دابینکردنی لابی کۆمپیوتەر کە وا دەکات فیرخواز هەمیشە توانات گەیشتنی هەبێت بە سەرچاوەکان و نەرماڵەی فیرکردن. .
لە ناوەندی ڕاهێنانی دەستە کتێبخانەیەکی تایبەت کە تیایدا سەرجاوەی پیداگۆجی بەردەستە و کراوەدەبێت بۆ فیرخواز بۆ پشتیوانی لە توێژینەوە و خۆفێربوون.
. لە بینای دەستە ڕێگەی ئاسانکاری (ڕامپ) دابینکراوە بۆ خاوەن پێداویستی تایبەت و شوێنی پارکین و مەسعەد (بەرزکەرەوە) بۆ ئاسانکردنی گەیشتن بە هەموو شوێنەکانی دەستە.
.گروپی بەڕیوەبردنی کۆرسی راهێنان هاوکاردەبن بۆ هەر ئاسانکارییەک و ڕوونکردنەوەیەکی پێویست بۆ بەشداربووان.
پشتگیری تەکنیکی لە شوێنەکەدا بەردەست دەبێت بۆ چارەسەری کێشەکانی پەیوەندی ئینتەرنێت .
شوێنی پارکینگ تایبەت بە ئۆتۆمبیل بۆ میوانی دەستە بەردەست دەبێت و هەروەها هۆکارەکانی گواستنەوەی پاس لە نزیک شوێنی دەستە هەیە و نزیکە لە شەقامی گشتی بۆ ئاسانکردنی هاتن و چوون.
ناونیشان و شوێنی سەنتەری ڕاهێنان
سەنتەری ڕاهێنانی دەستە راستەوخۆ دەکەوێتە ناو بینای گشتی دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی، کە ناونیشانەکەی (Building No. 10, Alley 60 Gullabax 335 Shorsh St. , Opposite Shoresh Hospital Sulaimani Kurdistan Region, Iraq)
بەشداربووان ئەگەر بە ئۆتومبیلی تایبەتی خۆیان دێن ئەوا پارکی تایبەتی ئۆتومبیل بەردەست دەکرێت بۆیان کە تایبەتە بە شوێنی دەستەی کوردستانی.
.
بۆ ئەو فێرخوازانەی کە هۆکاری گواستنەوەی گشتی (پاس) بەکاردەهێنن بۆ گەیشتن بۆ شوێنی خولەکە، ئەوا ڕێنمایی لە وێبسایتی دەستە بەردەستە، بینای دەستەی کوردستانی تەنها دوو خولەک دوورە لە شەقامی گشتی و شوێنی دابەزینی پاسەکان.
بۆ ڕێنماییی دروست، خەریتەی تایبەت و زانیاری GPS دانراوە لە وێبسایتی دەستەی کوردستانت بۆ ئاسانکردنی گەیشتن. .
ڕێنیشاندانی تەواو و دیاریکردنی ئاراستە دانراوە بۆ میوانەکان لەناو دەستەی کوردستانی وە هاوکاری بەردەوام هەیە لە
ساڵنامەی ئەکادیمی
ساڵنامەی ئەکادیمی بە هەموو ساڵێک چاپ دەکرێت و ئەم زانیارییانەی خوارەوە لەخۆدەگرێت:
• دانانی کاتەکانی داواکاری بۆ تۆمارکردن.
• ڕێنماییەکان و زانیاری لەسەر ڕاهێنانەکان .
• خشتەی وانەکان و مودیوڵ و وۆرکشۆپەکان
• ڕۆژەکانی پشوو لە سەنتەری ڕاهێنان بە پێ ی ساڵنامەی پشووە فەرمیەکان.
• دیاریکردنی بەرواری بۆنەی پێدانی بروانامەی راهێنانی پیداگۆجی.
ساڵنامەکە بە بەردەوامی لە ڕێگەی ئۆنلاین نوێ دەکرێتەوە وە بەشداربووان ئاگادارییەکانیان بۆ دەچێت لە ڕێگەی ئۆنلاین دەربارەی هەر گۆرانکارییەک لە ڕێگەی ئیمەڵ و کەنالەکانی سۆشیاڵ میدیا. .
پرسیار و وەڵام
کێ دەتوانێت ناوی خۆی تۆمار بکات بۆ بەشداریکردن لە ڕاهێنانی پیداگۆجی؟
– هەر کەسێک کە هەڵگری بڕوانامەی خوێندنی باڵا بێت. .
کۆرسەکان ماوەی چەند دەخایەنێت ؟
– کۆرسەکانی ڕاهێنانی پێداگۆجی وەک یەکن لە هەر شوێنێک بێت ستاندەردە و ماوەی شەش مانگ دەخایەنێت، لەگەڵ ئەوەش کۆرسی خێرا هەیە کە لەنێوان یەک هەفتە بۆ سێ مانگ دەخایەنێت.
ئایا کۆرسی ئۆنلاین هەیە؟
– لەئێستادا زۆربەی کۆرسەکان ڕوو-بە-ڕوو دەبێت وە پلاتفۆرمی ڕاهێنانی ئۆنلاین و تیکەڵی ڕوو بە ڕوو و ئۆنلاینیش لە ئێستادا لە ژێر لێکۆڵینەوە و بەرەوپێشخستندایە.
چۆنیەتی تۆمارکردنی ناو؟ – بە شێوەی ئەلیکترۆنی لە پۆرتاڵ یان بە سەردانی ناوەندی راهێنان بکە لە دەستەی کوردستانی وە هەموو بەڵگەکان لەگەل خۆت بهێنە.
هەڵسەنگاندنەکان چۆن دەکرێت؟
هەڵسەنگاندنی جۆراوجۆر دەبێت لە پێشکەشکردنی پرزێنتەیشن، هەڵسەنگاندنی کاری هاوبەش، و تاقیکردنەوە کۆتاییەکان.
ئایا بڕوانامەی ڕاهێنانەکە پەسەند دەکرێت ؟ – بەڵێ، سەنتەری ڕاهێنان و بڕوانامەی دەستەی کوردستانت لەلایەن وەزارتەوە پەسەند کراوە وەک بڕوانامەیەکی نێوخۆ و نێودەوڵەتی.
ئایا پشتگیری و یارمەتیەکان چۆنە؟
– پشتگیریەکان وەک ڕاهێنانی ئەکادیمی، پشتگیری تەکنیکی و پشتیوانی زمانەوانی لە دەستە پیشکەش دەکرێت.
ئایا یارمەتیدانی دارایی هەیە؟
– بە پێ ی ئەوەی سکۆلارشیپ ئەگەر بەردەست بێت یان نا، دەتوانیت بەردەوام سەیری پەیجی فەرمی دەستە بکەیت بۆ ئەو جۆرە سکۆلارشیپە.
سەرچاوە و میدیا ی جۆراوجۆر
بابەتەکان بریتین لە بابەتانەی پێشتر بەباشی چاوپێداخشانەوەی بۆ کراوە لەسەروی ئەمانە چۆنیەتی بەشداری پێکردنی فیرخواز و داهێنان لە بابەتی پێداگۆجی.
بابەتە بلاوکراوەکان و کۆرسەکان بە بەردەوامی نوێ دەکرێنەوە بە پێ ی کات و پیداویستی سەردەمانە دەبێت
وە بە پێ ی تێبینیەکان لە فێرخوازان و پێویستیەکانیان بۆ کارئاسانی.
نوسراو و بلاوکراوەکانی پسپۆڕەکان چ لە ناوخۆ یان دەرەکی نێودەولەتی کە بۆچوونی تایبەتیان هەیە لەسەر بابەتی پێداگۆجی ئەو وتارانەی کە دەبنە بەرزکردنەوەی ئاستی خوێندنی پێداگۆجی.
هەواڵ و جالاکییەکان
- بەشی هەواڵەکان ئاگادارییەکان بلاودەکاتەوە لەسەر هەواڵ چالاکییەکان و داستپێکردنی کۆرسی ڕاهێنانی نوێ کردنەوەی خوڵی نوێ و کۆنفرانس و وۆرکشۆپ و کارە هاوبەشەکان.
-بلاوکردنەوەی وێنە ی چالاکیەکان و انە پراکتیەکان کە پەیوەندییان هەیە بە خولی ڕاهێنانەکە بە شێوەی ڕاستەوخۆ.
- بلاوکردنەوەی ئەو کارو چالاکییانەی کە لەلایەن فێرخوازەکان ئەنجام دەدرێن کە دەبنە هۆکاری بەرەوپێشچوونی ئاستی کۆرسەکان.
- بلاوکردنەوەی فرسەتی بەشداریکردن بۆ پرۆژە ستراتیجیەکانی دەستە و فرسەتی بەدەست کەوتنی سکۆلارشیپ و پاڵپشتە داراییەکان و هەروەها پرۆسەی هەڵسەنگاندن وەک هەواڵ کە لەکاتی دیاریکراو بلاودەکرێتەوە.
.
پروگرامە فێرکارییەکان و خزمەتگوزاریەکان پێشکەش دەکرێن لە دەستەی کوردستانی
خولی فێرکاری پێداگۆجی بۆ مامۆستایان: ئەم پڕۆگرامە تێکەڵی تیۆری و پراکتیکی پەرەسەندنی کارامەی مامۆستایە لە بواری وانە ووتنەوە لە زانکۆ، دروستکردنی سیلابۆس و ڕێگەکانی هەڵسەنگاندن.
سەرچاوەکان بۆ فێرخواز:
درایڤی دیجیتاڵی بۆ بەشداربووان: کە درایڤێکی سەلامەت و گونجاو بەردەست دەبێت تەنها بۆ بەشداربووانی کۆرسەکان تیایدا گەیشتنە بە سیلابەسی کۆرسەکان و خوێندنەوەی سەرچاوەکان لەسەر کۆرسەکان، ریکۆردی وانەکان و نمونەی تاقیکردنەوەکان هەر بابەتێکی بەسوود بۆ راهێنان بۆ فێرخوازەکان بەردەست دەخات.
پلاتفۆڕمی یارمەتیدانی فێرکاری: بۆ بەهێزکردنی ڕاهێنانی فێرکاری و بۆ بەکارهێنانی سیستەمی ڕاهێنانی فێرکاری دیجیتاڵی بۆ پاڵپشتیکردنی خوێندن بە ڕێگەی ئۆنلاین یان ڕێگاکانی فێرکردنی تێکەڵ (هایبرید)
پەیوەندیکردن و فیدباک
زانیاری پەیوەندیکردن :
تەلەفون:
ئیمەیڵ: [email protected]
ناونیشان: [ دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی بینای ژمارە ١٠، کوچەی ٦٠ گوڵەباخ 335 شەقامی شۆڕش , بەرامبەر نەخۆشخانەی شۆڕش سلێمانی هەرێمی کوردستان، عێراق ]
تۆڕە کۆمەڵایەتی:
Facebook: facebook.com/KISSR.PedagogyCenter
Twitter: twitter.com/KISSR_PedCenter
LinkedIn: linkedin.com/company/kissr-pedagogy-center
YouTube: youtube.com/@KISSR_Pedagogy
TikTok: XXXXX
Instagram: XXXX
کاتەکانی کار: یەکشەممە تا پێنجشەممە، 8:00 ب.ن تا 2:00 پ.ن
فیدباک: فۆرمێکی ئۆنلاین بۆ پێداچوونەوە، ئەگەر پێشنیار و بۆچونت هەیە، ئێمە هەوڵ دەدەین لە ماوەی 48 کاتژمێری کاری وەڵام بدرێتەوە. ناوەند بە شێوەی کارا فیدباکەکان بەکاردەهێنێت بۆ باشترکردنی خزمەتگوزاریەکان بۆ فێرخوازەکان .
تێبینی: تکایە زانیارییەکان تیایدا بە شێوەیەکی دروست پڕ بکەرەوە و وردەکارییەکانی تیدا بنوسە.