پێویستییەکانی تۆماربوون
فێرخواز پێویستە ئەم مەرجانەی تێدابێت یان جێبەجێ بکات بۆ تۆماربوون لە کۆرسەکانی فێرکاری پێداگۆجی:
• هەبونی دەرجەی ماستەر یان دکتۆرا لە زانکۆیەکی پەسەندکراو لە ناوخۆ یان نێودەوڵەتی.
• بڕوانامەی یەکسانکردنی نمرە (Degree Equivalency) بۆ ئەو هەڵەبژاردەیە کە نمرەکان لە دەرەوەی هەرێمەوە وەرگیراون، بە پەیڕەوکردنی پرۆسەی پەسەندکردنی وەزارت.
• توانای زمانی ئینگلیزی بە یەکێک لەمانەی خوارەوە:
• — IELTS نمرەی ٥.٠ یان سەرووتر
• — TOEFL IBT نمرەی ٥٩ یان سەرووتر.
• — PTE Academic نمرەی ٥٢ یان سەرووتر .
• ی بڕوانامەی توانای زمانی ئینگلیزی پێویستە لە سێ ساڵ زیاتری بەسەردا تێنەپەڕیبێت و بە فەرمی پەسەند کرابێت لەلایەن ناوەندێکی زمانەوانی پەسەندکراو.
• پیشکەشکردنی بەڵگەی ک ناسنامە (وەک پاسپۆرت یان ناسنامەی نیشتمانی و بروانامەکانی خوێندن).
• نوسراوی فەرمی لەو شوێنەی کە فرمانبەر یان مامۆستا کاری تێدا دەکات بۆ لارینەبوونی بۆ بەشداری کردن لە خولی پێداگۆجی.
• ئەو کەسانەی کە بڕوانامەی پیشەییان بەدەست هێناوە و بروانامەی ئەکادیمیان نیە ناتوانرێت بەشداربن لە ڕاهێنانی پیداگۆجی.
هەموو بەڵگەنامەکان پێویستە تەسدیق کرابێت بۆ دڵنیابوون لەکاتی تؤمارکردن .
چۆنیەتی تۆمارکردن لە خولی پێداگۆجی
• فۆڕمی تۆمار وەربگرە (دابەزێنە) لە ماڵپەڕی فەرمی ناوەندی یان سەردانی ئۆفیسی تۆمارکردن لە سەنتەری راهێنانی دەستە بکە لە کاتی فەرمی دەوامدا. .
• فۆڕمەکە پڕکەرەوە بە زانیارییە کەسی و ئەکادیمیەکان بە ڕاستی و دروستی ھەروەها هەموو بەڵگەی پێویست هاوپێچ بکە. .
• فۆڕمی تۆمارکردن تەنها لەو کاتانە وەردەگیرێن کە کە بانگەشەی کۆرسی راهێنانی پێداگۆجی دەکرێت. بانگەشەی کردنەوەی خولی راهێنان لەسەر ماڵپەری دەستە و تۆڕی کۆمەڵایەتی و تابلۆکانی ئاگاداری بڵاودەکرێنەوە. .
• پاش پڕکردنەوەی فۆڕمی تۆمارکردن ڕاستەوخۆ فۆڕمەکە پێشکەش بکە بە ئۆفیسی سەنتەر یان بە شێوەی ئەلیکترۆنی ئۆنلاین دەتوانیت پێشکەشی بکەیت.
• پاش پێشکەشکردن، فۆرمی داواکارییەکان دەخرێتە پڕۆسەی پشتراستکردنەوە و پەسەند کردن بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ ڕاستاندنی بڕوانامەکان و پەسەندکردنی.
• کاندیدە وەرگیراوەکان نامەی فەرمی قبوولکردن، خشتەی کۆرس و ڕێنماییەکانی چۆنیەتی پارەدانیان بۆ دەچێت لە ماوەی دوو هەفتە پاش داخڵکردنی داواکاریەکانیان.
• هەر فۆڕمێک زانیارییەکانی تەواو نەبێت یان هەڵەی تیدا هەبێت، ئەوا دەگەڕێتەوە بۆ دابینکردنی زانیاری یان بەڵگەی زیاتر.
زانیاری پارەدان
نرخی بەشداریکردن ( تێچووی خوێندنەکە) ٥٠٠،٠٠٠ دیناری عێراقیە.
ڕێگەکانی پارەدان بەم شێوانە دەبێت :
• پارەدانی ڕاستەوخۆ لە ئۆفیسی ژمێریاری سەنتەری دەستەی کوردستانی کە لە کاتی فەرمی دەوامکردن دەبێت (یەک شەممە تا پێنج شەممە، ٨:٠٠ بەیانی تا ٢:٠٠ پاشنیوەڕۆ وەردەگیرێت ).
• پارەدان بۆ کۆرسەکە پێویستە لە ماوەی دیاریکراو ئەنجام بدرێت بۆ ئەوەی دڵنیا بکرێیتەوە لەبەشداربوونت لە کۆرسەکە؛دواکەوتن لە پڕۆسەی پارەدانی بۆ کۆرسەکە لەوانەیە ببێتە لەدەستچوونی بەشداریکردنت لە خولەکە. .
• وەسڵی فەرمی پارەدان هەر لە کاتی پارەدانەکە دەکرێت و پێویستە فێرخوازەکان وەسڵی پارەدانەکە بپارێزن وەک بەڵگەیەک داوادەکرێت لە فێرخواز بۆ بەشداری کۆرسەکە و وەک بەڵگەیەک بۆ وەرگرتنی بروانامەی بەشداربوون لە کۆتایی ڕاهێنانەکە. .
• لەکاتی بوونی سکۆلەرشیپ ئەگەر هەبوو ئەوا ووردەکارییەکانی بڵاودەکرێتەوە لە ڕێگەی ماڵپەڕی دەستە یان سۆشیاڵ میدیای دەستە.