چوار توێژه‌رى ده‌سته‌ى کوردستانى توێژینه‌وه‌یه‌کیان له‌بواری مۆلیکولەر بایۆلۆجی، بڵاوکرده‌وه
چوار توێژه‌رى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، توێژینه‌وه‌یه‌کیان له‌باره‌ى دیزاینکردن و بەکارهێنانی پانێڵێک کە مارکەرە بایۆلۆجییەکانی لەسەر سێ کرۆمۆسۆمى مرۆڤ 13، 18، 21، دەستنیشانکراون و له بواره‌کانى فۆره‌نسیک و کلینیک و جیناتى کۆمه‌ڵگه به‌کاردێن، بڵاوکرده‌وه.
توێژینه‌وه‌که له‌لایه‌ن به‌ڕێزان (د.بڵند مسته‌فا به‌رزنجی دکتۆرا له بوارى فۆره‌نسیک جێنه‌تیکیس و سه‌رۆکى به‌شى مۆلیکوله‌ر بایۆلۆجی لە دەستەی کوردستانی، م.ئارا خەلیل، بەهێز عوسمان، خانزاد ئەحمەد) توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى، به‌هاوبه‌شی له‌گه‌ڵ د.حه‌یده‌ر لازم له کۆلێجى پزیشکیى زانکۆى ئێج هیڵ له به‌ریتانیا، ئاماده و بڵاوکراوه‌ته‌وه.
توێژینه‌وه‌که کارێکى گرنگه و بریتییه له دیزاینکردنى پانێڵێک له‌سه‌ر سێ کرۆمۆسۆمى مرۆڤ 13، 18، 21، که له بواره‌کانى فۆره‌نسیک و کلینیک و جیناتى کۆمه‌ڵگه به‌کاردێن، پانێڵه‌که به‌شێوه‌یه‌ک دیزاینکراوه که ئه‌نجامى زۆرباش و ورد له‌هه‌ر سێ بواره‌که‌دا ده‌خاته‌ڕوو. به‌شێکى دیکه‌شى بریتییه له به‌راوردکردنى جیناتى ناوچه‌ى هه‌ورامان، به کۆمه‌ڵگه‌ى به‌شه‌کانى دیکه‌ى عیراق و ناوچه جیاوازه‌کانى ده‌وروبه‌ر، به‌تایبه‌ت باشوورى قه‌وقاز.
توێژینه‌وه‌که له یه‌کێک له گۆڤاره جیهانییه‌کاندا بڵاو کراوه‌ته‌وه که سه‌ر به گروپى ئێلسیڤیره (Elsevier Inc.) فاکته‌رى کاریگه‌ریى (یەک پۆینت چوارە)، گۆڤارى ره‌سمیی کۆمه‌ڵه‌ى پزیشکى یاسایى یابانییه.
بۆ زانیاریى زیاتر لەبارەی توێژینەوەکەوە، کلیک له‌سه‌ر ئه‌م لینکه‌ى خواره‌وه بکه