له ده‌سته‌ی کوردستانی وۆرک‌شۆپێک، به‌ناونیشانی (هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى دی ئێن ئه‌ی به شێوازێکی زانستی له شانۆى تاوان) له‌لایه‌ن د.بڵند مسته‌فا به‌رزنجی، دکتۆرا له بواری فۆره‌نسیک جێنه‌تیکیس و سەرۆکی بەشی مۆلیکولەر بایۆلۆجی، پپێشکه‌شکرا.
وۆرکشپۆکه له‌میانی گه‌شتی زانستی خوێندکارانی به‌شى به‌ڵگه‌ى تاوان له په‌یمانگه‌ى ته‌کنیکى و پیشه‌یى برایت ، بۆ ده‌سته‌ی کوردستانی- به‌شى مۆلیکوله‌ر بایه‌لۆجى، پێشکه‌شکرا و چه‌ندین ته‌وه‌رى گرنگى له‌خۆگرت سه‌باره‌ت به نوێترین ته‌کنیکه‌کانى ئاشکراکردن و هه‌ڵگرتنه‌وه‌ى به‌ڵگه‌ى بایۆلۆجى له شوێنى روودانى تاوان. بە تایبه‌ت تیشکى خستەسه‌ر رێکاره زانستییه‌کانى پاراستنى نموونه‌کانى دی ئێن ئەی و شیکردنه‌وه‌یان به شێوه‌یه‌ک که ببنه به‌ڵگه‌ى پته‌و له پرۆسه‌ى دادوه‌ریدا.
هه‌ر له‌میانی سه‌ردانه‌که‌دا، بە ئامادەبوونی د.عه‌لی تالیب عارف بەڕێوەبەری پەیوەندییە ئەکادیمییەکانی دەستەی کوردستانی، لەلایەن توێژەران (ئارا خه‌لیل، به‌هێز عوسمان، خانزاد ئەحمەد) لە دەستەی کوردستانی، چه‌ندین زانیاریی پێویست بۆ خوێندکاران روونکرانه‌وه.