توێژینه‌وه‌ی مێژووی زاره‌كی جوتیار و په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی سروشتی له هه‌رێمی كوردستاندا
١/ تیمی سەرپەرشتیاری پرۆژە
د. شنه شریف عبدالله
م. تریفه محمد احمد
م. تارا سالح علی
ڕێباز عمر محمد
چاوان جمال نوری
شیلان احمد محمد
كه‌ژاڵ محمد شریف
٢/ کورتە
توێژینه‌وه‌ی مێژووی زاره‌كی جوتیار و په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی سروشتی له هه‌رێمی كوردستاندا، پرۆژه‌یه‌كی هاوبه‌شی نێوان دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی و رێكخراوی ڕۆزا لۆكسومبورگی ئه‌ڵمانی-لقی به‌یرووته، كه گرنگی ده‌دات به پرسی سه‌ربه‌خۆیی خۆراك و كه‌له‌پووری كشتوكاڵ و مێژووی زاره‌كی جوتیار له ناوچه جیاوازه‌كانی پارێزگای سلێمانی و هه‌رێمی كوردستاندا. پرۆژه‌كه پشت ده‌به‌ستێت به توێژینه‌وه‌ی مه‌یدانی ئێتنۆگرافی و چاوپێكه‌وتن و سه‌ردانی كردنی گوونده‌كانی پارێزگای سلێمانی و پارێزگاكانی تری هه‌رێمی كوردستان و دابینكردنی ڕاهێنان و دروستكردنی فیلم و به‌رهه‌می په‌روه‌رده‌یی و ئاڵوگۆڕكردنی زانیاری زانستی و فێركاری و به‌رزكردنه‌وه‌ی هۆشیاری ناوچه و دانیشتوانه فه‌رامۆشكراوه‌كانه. وه گرنگی دانه به پرسی سه‌ربه‌خۆیی خۆراك و كشتووكاڵی سروشتی و به‌رهه‌مهێنانی خۆراكی خاوێن.
ئەم پرۆژەیە له ساڵی سێیه‌می چالاکییەکانی دایە و به‌رده‌وامی ده‌دات به ڕاهێنان و كاره مه‌یدانیه ستراتیجیه‌كانی له گوونده‌كانی شارباژێر و شاره‌زوور و گه‌رمیان و سورداش و قه‌ڵادزێ و پێنجوێن و قه‌ره‌داغ و هه‌نگاونان بۆ ناوچه‌ی نوێ له دوو ساڵی نوێی كاركردنماندا. له هه‌ریه‌ك له‌م ناوچانه‌دا مێژووی زاره‌كی و ئه‌زموونی كشتوكاڵی نه‌رێتی جوتیاره‌كان تۆمار ده‌كرێت و زانیاری زانستی و نوێێیان له‌سه‌ر كشتوكاڵی سروشتی و به‌رده‌وام و رێگاكانی به‌رێوه‌بردن و به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌می خاوێنیان پێده‌رێت، وه زانیاریان له‌گه‌ڵ ئاڵوگۆڕ ده‌كرێت. له كۆتایی پرۆژه‌كه‌دا، ده‌ستكه‌وت و ئه‌نجام و پێشنیاره‌كانی پڕۆژه‌كه، له ڕێگای نووسین و راپۆرتی ئه‌كادیمی و به‌رهه‌می ده‌نگی و بینراوه‌وه ئامادە دەکرێت و بڵاوده‌كرێته‌وه و ده‌نێرێت بۆ لایه‌نه په‌یوه‌ندیداره‌كان له نێوانیاندا وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوی زانستی و وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو و ڕێكخراوه ناوخۆیی و نێوده‌وڵه‌تیه‌كان به‌مه‌به‌ستی باشتركردنی دۆخی كشتووكاڵ و ڕه‌وشی جووتیاری ناوخۆ و بنیادنانی ژێرخانی تۆ‌و و به‌رهه‌می خۆماڵی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كاره‌سات و دۆخه نه‌خوازراوه‌كان له داهاتوودا.
٣/ ئامانجەکان:
ئامانج له توێژینه‌وه‌ی مێژووی زاره‌كی جوتیار و په‌ره‌پێدانی كشتوكاڵی سروشتی له هه‌رێمی كوردستاندا، شرۆڤه‌كردن و لێكۆڵینه‌وه‌و و تۆماركردنی مێژووی كشتوكاڵ و گۆڕانكاری و لێكه‌وته‌كانیه‌تی له سه‌رده‌می داگیركاری به‌ریتانیاوه هه‌تا ئه‌مرۆ، له كوردستاندا، و ئاشناكردنی توێژه‌ر و چینه جیاوازه‌كانی كۆمه‌ڵه، به ئه‌زموون و كه‌له‌پوور و شێوازی كشتوكاڵكردنی جووتیاری ناوچه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان و تۆماركردنی مێژووی زاره‌كیان و پاراستنیان له له‌ناوچوون. وه تێگه‌یشتنه له ڕه‌وشی كشتوكاڵ و كێشه هه‌نووكه‌ییه‌كانی جوتیاران له ئێستادا و پێشنیاركردنی چاره‌سه‌ره‌ی بژارده‌ی به‌رده‌وام و دوورخایان و ستراتیجی بۆیان. هه‌روه‌ها به‌رهه‌مهێنانی زانیاریه له سه‌ر كه‌لتووری كشتوكاڵی سروشتی له كوردستاندا و به‌رده‌ستخستنیه‌تی بۆ وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كان و توێژه‌ر و په‌روه‌ردكاران و ناوه‌نده زانستی و كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان و ڕێكخراوه‌كان، به‌مه‌به‌ستی زیادكردنی هۆشیاری و به‌رده‌ستبوونی شێوازی ته‌ندروستی كشتوكاڵكردن و خۆراكی خاوێنه وه‌ك جێگره‌وه‌ی كشتوكاڵی پیشه‌سازی، وه هه‌روه‌ها بۆ فێربوون و توێژینه‌وه و باشتركردنی شێوازی كشتووكاڵكردن. ئامانجی دوور خایه‌نی پڕۆژه‌كه به‌ده‌ستهێنانی سه‌ربه‌خۆیی خۆراكه (ئاسایشی خۆراك)، له رێگای بایه‌خدان به زیادكردنی كێڵگه‌كانی كشتوكاڵی سروشتی و بنیادنانی عه‌مباره‌كانی تۆوی ڕه‌سه‌ن و دابینكردنی خۆراكی خاوێن، و له‌هه‌مان كاتدا به‌هێزكردنی كارامایی كشتوكاڵكردنی به‌رده‌وام و سروشتی جوتیاری ناوخۆ و پاڵپشتیكردنیانه.
٤ / دابینکەری دارایی:
رێكخراوی ڕۆزا لۆكسومبۆرگی ئه‌ڵمانی-لقی به‌یرووت، وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی، و ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینه‌وه‌ی زانستی.
٥ / بوودجەی پرۆژە :
لایه‌ن ڕێكخراوی ڕۆزا لۆكسومبرگ-لقی به‌یرووت، ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا و توێژینه‌وه‌ی زانستی
٦ / هاوبەشی پرۆژە:
رێكخراوی ڕۆزا لۆكسومبۆرگی ئه‌ڵمانی-لقی به‌یرووت.
٧ / سوودمەندانی پرۆژە :
- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوی زانستی
- وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و سه‌رچاوه‌كانی ئاو
- ده‌سته‌ی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی
- زانکۆ و پەیمانگاکان و دامەزراوەکانی تری خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان
- وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده و ناوه‌نده‌كانی خوێندن
- جوتیاری ناوچه‌كانی پارێزگای سلێمانی و ناوچه‌كانی تری هه‌رێمی كوردستان
- فێرخواز و توێژه‌ر و مامۆستایانی زانسته ئه‌ندازیاریه كشتوكاڵیه‌كان له زانكۆی سلێمانی و زانكۆ و په‌یمانگاكانی تر
- به‌ڕێوبه‌رایه‌تتیه‌كانی گشتی كشتوكاڵ له (سلێمانی، هه‌ڵه‌بجه، بازیان، ڕاپه‌ڕین، گه‌رمیان، هتد).
- ڕێنمایی كشتوكاڵی سلێمانی، بازیان، كه‌لار، چه‌مچه‌ماڵ، قه‌ڵادزێ، هه‌ڵه‌بجه، خورمال، بیاره، هتد.
- چالاكه‌وانی ژینگه‌یی و شارستانی و رێكخراوه ناوخۆیی و جیهانیه‌كان
٨/ بەرواری پڕۆژە
١\١١\٢٠٢٥
٩ / رۆژی کۆتاییهاتنی بە پێی پلان :
١\١١\٢٠٢٧