ڕەهەند و لێکەوتەی ماددە هۆشبەرەکان و ڕێگەچارەکانی لە هەرێمی کوردستاندا

ڕەهەند و لێکەوتەی ماددە هۆشبەرەکان و ڕێگەچارەکانی لە هەرێمی کوردستاندا

دەزگای ئەنجامدەر: دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی (KISSR)

١. تیمی پڕۆژە

سەرپەرشتیاران و ئامادەکارانی ئەکادیمی:

  • پ.ی.خۆشی عثمان عبداللطيف
  • م.ی.هناء محمد كريم
  • م.ی.شۆخان عبدالقادر عبدالله

     

ستافی تەکنیکی:

  • بەپێی پێویستی و قۆناغەکانی پڕۆژەکە دیاری دەکرێن.

     

٢. کاتنامەی پڕۆژە

  • بەرواری دەستپێکردن: ٠١/١١/٢٠٢٥
  • بەرواری کۆتاییهاتن: ٠١/١١/٢٠٢٧
  • ماوەی گشتی: ٢٤ مانگ

     

٣. پێشەکی

دیاردەی بەکارهێنان و بازرگانیکردن بە ماددە هۆشبەرەکان بووەتە یەکێک لە مەترسییە گەورەکان لەسەر ئاستی جیهانی و هەرێمی. بەپێی ڕاپۆرتەکانی نووسینگەی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ تاوان و ماددە هۆشبەرەکان (UNODC)، لە هەر ١٧ کەسێک کە تەمەنیان لەنێوان (١٥-٦٤) ساڵدایە، کەسێکیان ماددەی هۆشبەر یان کارتێکەری عەقڵییان بەکارهێناوە. لە عێراقیشدا ساڵانە هەزاران کەس بەو تۆمەتانە دەستگیر دەکرێن. بە لەبەرچاوگرتنی پێگەی جوگرافیی هەرێمی کوردستان وەک ڕاڕەوێکی بازرگانی، ئەم پڕۆژەیە ئامانجییەتی لێکۆڵینەوەیەکی زانستیی فرەلایەنە ئەنجام بدات بۆ دانانی نەخشەڕێگایەکی تۆکمە و بەڵگەدار بەمەبەستی کەمکردنەوەی ئەم مەترسییە و داڕشتنی سیاسەتی ستراتیژی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی.

 

٤. ئامانجەکانی پڕۆژە

  • کۆکردنەوەی داتا: بەدەستهێنانی داتا و ئاماری نوێ سەبارەت بە ژمارەی بەکارهێنەران و تێوەگلاوانی ئەم پرسە.
  • توێژینەوەی شیکاری: شیکردنەوەی ئامارە فەرمییە ناوخۆیی و جیهانییەکان و بەراوردکردنیان لەگەڵ توێژینەوە زانستییەکان.
  • نەخشەڕێگای سیاسەتی: ئامادەکردنی ڕەشنووسی یاسا و پێشنیاری ستراتیژی بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا حکومییەکان.
  • هۆشیاری گشتی: ئەنجامدانی کۆڕ، مێزگرد و کەمپەینی هۆشیاری بۆ ڕوونکردنەوەی مەترسییەکان و ڕێگەچارەکان.
  • هەماهەنگی دامەزراوەیی: بەهێزکردنی ئاڵوگۆڕی زانیاری لەنێوان ناوەندە زانستییەکان و دامەزراوە ئەمنییەکان و تەندروستییەکان.

 

٥. سوودمەندانی پڕۆژە

  • دامەزراوە حکومییەکان: وەزارەتەکانی ناوخۆ، خوێندنی باڵا، و پەروەردە.
  • بواری ئەکادیمی: توێژەران و ناوەندە زانستییەکان لە هەرێمی کوردستان.
  • کۆمەڵگە: ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی، سەنتەرەکانی چاکسازی و گرتووخانەکان، و کۆمەڵگەی ناوچە سنوورییەکان.

 

٦. قۆناغەکانی جێبەجێکردن

١. قۆناغی یەکەم: کۆکردنەوەی داتای مەیدانی لە گرتووخانەکان، سەنتەرەکانی چاکسازی و بنکە ئەمنییەکان. ٢. قۆناغی دووەم: شیکردنەوەی وردی ئامارە جیهانی و ناوخۆییەکان و پێداچوونەوە بە ئەدەبیاتی زانستیی پەیوەندیدار. ٣. قۆناغی سێیەم: ئەنجامدانی ڕاپرسیی مەیدانیی بەرفراوان کە هاووڵاتیان و بەرپرسانی دامەزراوەکان دەگرێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی ئاستی هۆشیاری و کاریگەریی سیاسەتەکان. ٤. قۆناغی چوارەم: چاودێریکردنی بەردەوام و ئامادەکردنی ڕاپۆرتی خولی بۆ بەدواداچوونی ڕەوتی کارکردن لە پڕۆژەکەدا. ٥. قۆناغی پێنجەم: کۆکردنەوە و شیکردنەوەی سەرجەم داتا و زانیارییەکان بۆ دەرهێنانی ڕاسپاردەی کۆتایی، ئامادەکردنی ڕەشنووسی سیاسەتی و بەرهەمهێنانی ڕاپۆرتی کۆتایی بۆ پێشکەشکردن بە لایەنە پەیوەندیدارەکان.

 

٧. ئاستەنگ و پێداویستییەکان

  • پێداویستی ئیداری: وەرگرتنی ڕەزامەندیی فەرمی بۆ دەستڕاگەیشتن بە زانیارییە هەستیارەکان و شوێنە مەیدانییەکان.
  • پشتیوانی لۆجیستی: دابینکردنی پێداویستییەکانی کاری مەیدانی، سیستەمی پاراستنی داتا، و گواستنەوەی تیمی پڕۆژە.
  • بەڕێوەبردنی هەستیاری: پاراستنی نهێنی و شکۆی بەشداربووان و مامەڵەکردنێکی پیشەییانە لەگەڵ کەیسە هەستیارەکان.

 

٨. لایەنی دارایی و کارگێڕی

  • دابینکەری دارایی: دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی (KISSR).
  • بوودجە: بەپێی پێویستی و پێداویستییە خولییەکانی پڕۆژەکە دیاری دەکرێت.
  • هاوبەشی: پڕۆژەکە کراوەیە بۆ دروستکردنی هاوبەشیی ستراتیژی لە قۆناغەکانی داهاتوودا.

 

٩. هاوپێچەکان

  • فۆڕمی پلانی کار: خشتەی وردی چالاکییەکان و ماوەکانی جێبەجێکردن.
  • فۆڕمی کۆکردنەوەی داتا: نموونەی ستاندارد بۆ ڕاپرسی، چاوپێکەوتن و بەدەستهێنانی داتا فەرمییەکان.
  • فۆڕمی ئاشکراکردنی بوودجە: بەڵگەنامەی ڕوونکردنەوەی خەرجییەکان و ڕێکارەکانی شەفافییەتی دارایی.