کوالێتی هەوا لە پارێزگای سلێمانی

کوالێتی هەوا لە پارێزگای سلێمانی

پێشەکی

پیسبوونی هەوا یەکێکە لە گەورەترین کێشە ژینگەیی و تەندروستییەکان لە پارێزگای سلێمانی، بەهۆی خێرایی شارستانیبوون، زیادبوونی ژمارەی ئۆتۆمبێل، و فراوانبوونی چالاکییە پیشەسازییەکان.

 ئەم پڕۆژەیە هەوڵ دەدات ، وێنەیەکی ورد لە دۆخی کوالێتی هەوا پێشکەش بکات بە داتای مەیدانی و زانیاری کۆکراوە لەسەر ژمارەی کارگەکان و ئۆتۆمبێلەکان. ئامانجی ڕاپۆرتەکە ناساندنی ئاستی پیسبوونی هەوا، دیاریکردنی سەرچاوە سەرەکییەکانی پیسبوون، و پێشنیارکردنی هەنگاوە کاراییەکانە بۆ بڕیارده‌ران. و چارەسەرکردنی 

پوختە

ئەم پڕۆژەیە کاریگەریەکانی پێوانەی کوالێتی هەوا بۆ پارێزگای سلێمانی دەخاتە ڕوو، بە مەبەستی هەڵسەنگاندنی دۆخی پیسبوونی هەوا و ناساندنی سەرچاوە سەرەکییەکانی، لەسەر بنەمای کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتای فەرمی حکومی و داتای مەیدانی ئامادە کراوە. ڕاپۆرتەکە بە تایبەتی تێبینی لەسەر کاریگەری چالاکییە پیشەسازییەکان، هاتوچۆی ئۆتۆمبێلەکان، و گەشەی خێرای شارستانیبوون دەکات، کە هەموویان بە شێوەیەکی ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر بەرزبوونەوەی تێکڕای مادە پیسبوونەکان هەیە.

بەپێی سەرچاوەکان وە پۆلێنکردنی داتاکانی AQI لەسەر بنەمای ستانداردە نێودەوڵەتییەکانی WHO و EPA  پیسبونی هەوا پەیوەندی ڕاستەوخۆی بە کارگە گەورەکان و پیشەسازییە قورسەکانەوە هەیە کە ناوچە پیشەسازییەکان، تێکڕای بەرزی PM₂.₅  و PM₁₀یان هەیە، هەروەها شوێنە ئاستەنگی هاتوچۆ، بە تایبەتی لە کاتی سەرەتای بەیانی و ئێوارە کە تێکڕای NO₂ وتیایدا بەرزە، کە ئەمەش بەهۆی زۆری ژمارەی ئۆتۆمبێل ودەرچوونی ژەهرە گازەکانەوەیە. کە مەترسییەکی ڕاستەوخۆ بۆ تەندروستی گشتی دروست دەکات.

پڕۆژەکە هەنگاوە پێویستەکان دەخاتە ڕوو کە دەتوانن ببنە بنەمایەکی گرنگ بۆ بڕیارده‌ران بۆ کەمکردنەوەی پیسبوونی هەوا و پاراستنی تەندروستی دانیشتوانی پارێزگای سلێمانی.، وەک فراوانکردنی تۆڕی چاودێری کوالێتی هەوا، توندکردنی سەپاندنی یاساکانی کۆنترۆڵی دەرچوونی کارگەکان، باشترکردنی سیستەمی هاتوچۆ و گواستنەوەی گشتی، و بەرزکردنەوەی هۆشیاری خەڵک.