د.ئەحمەد فایق بەرقی مامۆستا و توێژەر لە دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بە هاوکاریی چەند توێژەرێکی ناوخۆیی و بیانی له زانکۆی مالایا لە مالیزیا، توێژینەوەیەکی نوێی لەسەر بەکارهێنانی رێگریکەری وەرگری ئەنجیۆتەنسین (ARBs) لە چارەسەرکردنی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ڕیخۆڵە ئەنجامدا بەناونیشانی
Novel Anti-proliferative Application of Telmisartan and Candesartan: Synergistic Repurposing Strategy Against Colorectal Cancer
شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵە وەک بارگرانییەکی بەرچاوی تەندروستی جیهانی دەمێنێتەوە، کە بە رێژەی بەرزی مردن و زیادبوونی بەرگریی بەرامبەر چارەسەری کیمیایی تایبەتمەندە. توێژینەوە نوێیەکان دەریانخستووە کە بلۆکەرەکانی وەرگری ئەنجیۆتەنسین (ARBs) کە بەشێوەیەکی نەریتی بۆ چارەسەرکردنی بەرزی فشاری خوێن بەکاردەهێنرێن، کاریگەریی دژە شێرپەنجەیان هەیە بە رێگریکردن لە وەرگری ئەنجیۆتەنسین II جۆری یەکەم (AT1)
ئامانج لەم توێژینەوەیە، هەڵسەنگاندنی کاریگەرییەکانی دژە زیادبوونی تێلمیسارتان و کاندیسارتانە لەسەر خانەکانی شێرپەنجەی کۆڵۆن و ریخۆڵە و کاریگەرییە هاوبەشەکانیان لەگەڵ چارەسەری کیمیایی، بەپشتبەستن بە کات و ژەمە دەرمانەکە، بە بەکارهێنانی ئەم دوو دەرمانە بە هاوبەشی لەگەڵ چارەسەری کیمیایی.
بۆ زانیاریی زیاتر لەسەر ئەم توێژینەوەیە، کلیک لەم بەستەرەی خوارەوە بکە.
https://iasj.rdd.edu.iq/journals/uploads/2025/10/05/c4f6513349c5c83db5406928aa4f4cb7.pdf