له ده‌سته‌ى کوردستانی بۆ دیراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، به ئاماده‌بوونى زیاتر له 30 به‌شداربوو، خولى راهێنانى کشتوکاڵى سروشتى به‌ڕێوه‌چوو.
له سه‌ره‌تاى ده‌ستپێکردنى راهێنانه‌که‌دا، پرۆفیسۆر د.شوان که‌مال ره‌شید سه‌رۆکى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، له وته‌ى به‌خێرهاتندا تیشکى خسته‌سه‌ر گرنگیى ئه‌مجۆره چالاکییانه و رایگه‌یاند: ده‌سته‌ى کوردستانى گرنگیى ده‌دات به کارکردن له‌سه‌ر ئه‌و بوارانه‌ى په‌یوه‌ندیى راسته‌وخۆیان به ژیانى رۆژانه‌ى هاووڵاتیانه‌وه هه‌یه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش کار له‌سه‌ر چه‌ندین پرۆژه‌ى گرنگ ده‌کات، یه‌کێک له‌و پرۆژانه‌ش بایه‌خدانه به پرۆژه‌ى کشتوکاڵى سروشتى و دوور له به‌کارهێنانى ده‌رمان، بۆ ئه‌وه‌ى له‌و رێگه‌یه‌وه ژینگه‌یه‌کى ته‌ندروست فه‌راهه‌م بکه‌ین.
راهێنانى کشتوکاڵى سروشتیى به‌رده‌وام، له‌لایه‌ن ده‌سته‌ى کوردستانى به‌هاوبه‌شى له‌گه‌ڵ رێکخراوى رۆزا لوکسمبورگى ئه‌ڵمانی-ئۆفیسى به‌یروت-ه‌وه رێکخراوه و رۆژانى ٢٨ و ٢٩ و ٣٠ى ٤، له باخى توێژینه‌وه‌ى خۆراک و که‌له‌پوور له ده‌سته‌ى کوردستانى به‌ڕێوه‌چوو و تێیدا 30 که‌س له پارێزگاى سلێمانی، شاره‌وانى سلێمانی، به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییه‌کانى گشتیى کشتوکاڵى سلێمانى و هه‌ڵه‌بجه، باخچه‌کانى سلێمانی، توێژینه‌وه‌ى کشتوکاڵى و رێنمایى کشتوکاڵی، ئه‌کادیمیانى ده‌سته‌ى کوردستانى و زانکۆى سلێمانی، رێکخراوه‌کانى کۆمه‌ڵگه‌ى مه‌ده‌نی، گه‌نجان و ده‌رچووانى زانکۆ و چه‌ندین جووتیار و باخدار، به‌شدارییان کرد‌و وانه‌کانیش له‌لایه‌ن راهێنه‌رێکى لوبنانى پسۆڕ له بوارى کشتوکاڵى سروشتى و بێ ده‌رماندا وترانه‌وه.
پ.ی.د.فه‌ره‌یدون نه‌جم ره‌شید به‌ڕێوه‌به‌رى گشتى له ده‌سته‌ى کوردستانى و به‌ڕێوه‌به‌رى کارگێڕى پرۆژه‌که رایگه‌یاند: ئه‌م پرۆژه‌یه نزیکه‌ى دوو ساڵه له ده‌سته‌ى کوردستانى به‌ڕێوه‌ده‌چێت و چالاکى زانستى و راهێنانى جۆراوجۆرى بۆ کارمه‌ندانى کشتوکاڵیى فه‌رمانگه حکومییه‌کان و جووتیارانى خۆماڵى و ئه‌کادیمیان و توێژه‌رانى زانکۆکان به به‌شدارى شاره‌زایانى کشتوکاڵى ده‌ره‌کى و جووتیارى خۆماڵی، کردۆته‌وه به نموونه له فه‌رمانگه‌ى رێنمایى کشتوکاڵى سلێمانی، کۆلێجى زانسته ئه‌ندازیارییه کشتوکاڵییه‌کان، سه‌ره‌ڕاى کردنه‌وه‌ى وۆرکشۆپى جیاواز ده‌رباره‌ى مه‌ترسى به‌کارهێنانى قڕکه‌ر و مێرووکووژه‌کان بۆ جووتیارانى سنوورى بازیان و شارباژێڕ و جووتیاران و توێژه‌ران و کارمه‌ندانى فه‌رمانگه جیاوازه‌کان له سنورى پارێزگاى سلێمانی.
له ماوه‌ى سێ رۆژى راهێنانه‌که‌دا، زانیاریى گرنگ و کردارى پێشکه‌شکران ده‌رباره‌ى سه‌ره‌تاکانى ناسینى زه‌وى و باخ، چاندن و شێوازى رواندن، ئاودان و خزمه‌تکردن و چاره‌سه‌رکردنى نه‌خۆشییه‌کانى باخ و کێڵگه کشتوکاڵییه‌کان به‌شێوازێکى سروشتی.
ئه‌م پرۆژه‌یه‌ى ده‌سته‌ى کوردستانی، پرۆژه‌یه‌کى درێژخایه‌نه و هه‌ماهه‌نگییه‌کان له‌گه‌ڵ به‌شداربوواندا به‌رده‌وام ده‌بن و هه‌وڵده‌درێت له بوارى کشتوکاڵى سروشتى و بێ ده‌رماندا، بره‌و به تواناکانى راهێنه‌رى ناوخۆیى بدرێت.