راگەیەندراوی ناساندنی گۆڤاری (ژێدەر) بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکان
توێژەران، ئەکادیمیستانی هێژا
لە گشت کونجێکی دنیای مەعریفەدا، ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی گۆڤاری زانستیی بە گشت لق و پۆپەکانییەوە، بووەتە شوناسی دەزگاو دامەزراوەو ناوەندە ئاکەدیمییەکان.
لەم روانگەیەوە دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، بەدەرنییە لەم دیاردە زانستی و جیهانییە و هەمیشە ئاخێزگەی بڵاوکردنەوەی گۆڤاری زانستی و ئەنجامدانی توێژینەوەو لێکۆڵینەوە زانستییە جیاجیاکان بووە.
لە پێناوی پتر خزمەتکردنی بواری بڵاوکردنەوەی زانستییانەو لە ئاستانەی راگەیاندنی گۆڤاری (ژێدەر) بۆ زانستە کۆمەڵایەتییەکان، یادی رۆژنامەگەریی کوردی بە دەرفەت دەزانین تاوەکو پێتان بڵێین: گۆڤاری ژێدەر، بە سەکۆی خۆتان بزانن و بە کۆمەکی و پشتیوانیی زانستییانەتان، لە بواری پسپۆڕییە جیاوازەکانی زانستە کۆمەڵایەتییەکاندا، دەتوانن بەشداربن لە بەرەوپێشبردنی کاروانی مەعریفەی مرۆییدا.
لەم ساتە هەستیارەدا و سەرباری ئاڵنگارییەکانی ناوچەکەو دۆخی چەقبەستوو و نەخوازراوی هەرێمی کوردستان، لە ئێستادا گۆڤاری (ژێدەر) ئاوەڵایە بۆ وەرگرتنی توێژینەوەکانتان.
تکایە سەردانی ماڵپەڕی گۆڤارەکەمان بکەن بۆ ئاشنابوون بە مەرج و پێداویستییەکانی بڵاوکردنەوە.
https://zhedar.kissr.edu.iq/index.php/zhedar/index
لەگەڵ رێزی ستافی گۆڤاری ژێدەر