له ده‌سته‌ى کوردستانى، وۆرک‌شۆپێک له‌باره‌ى بنیاتنانى ناسنامه‌ى پیشه‌یى دیجیتاڵ، به‌ڕێوه‌چوو
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه 6-5-2026، له ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی، وۆرک‌شۆپێک به‌ناونیشانى (بنیاتنانى ناسنامه‌ى پیشه‌یى دیجیتاڵ له رێگه‌ى تواناکانى بیۆگرافیاى پیشه‌یى و ئیمزاى ئیمه‌یڵه‌وه) بۆ به‌ڕێز پرۆفیسۆر د.نه‌هله محه‌مه‌د سه‌عید مامۆستا و توێژه‌ر له ده‌سته‌ى کوردستانى، به‌ڕێوه‌چوو.
له وۆرکشۆپه‌که‌دا، پرۆفیسۆر د.نه‌هله محه‌مه‌د سه‌عید، به وردى تیشکی خسته‌سه‌ر شێوازه‌کانی بنیاتنانى ناسنامه‌ى پیشه‌یى دیجیتاڵ له رێگه‌ى تواناکانى بیۆگرافیاى پیشه‌یى و ئیمزاى ئیمه‌یڵه‌وه، له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا ورده‌کاریی زیاتری له‌باره‌ی بیۆگرافیاى پیشه‌یى، ئیمزاى ئیمه‌یڵ روونکرده‌وه و وتی: ناوه‌ڕۆکی وۆرکشۆپه‌که په‌یوه‌سته به دوو ئه‌رکى بنه‌ڕه‌تییه‌وه و بریتین له (بیۆگرافیاى پیشه‌یى، ئیمزاى ئیمه‌یڵ)، راشیگه‌یاند: بیۆگرافیاى پیشه‌یی ده‌رگاى یه‌که‌مه که خۆت ده‌ناسێنیت به کار و فه‌رمانه‌کان و دامه‌زراوه‌کان. ئه‌مه ته‌نها کاغه‌زێک نییه و زانیارییه که‌سییه‌کانتی تێدابێت، به‌ڵکو نیشانه‌ى راسته‌قینه‌ى که‌سایه‌تیى پیشه‌یی و توانا و ده‌ستکه‌وته‌کانته. بیۆگرافیایه‌کى باش و پیشه‌یى ده‌توانێت ده‌رگاى ده‌رفه‌ته‌کان بکاته‌وه و تۆ جیا بکاته‌وه له ده‌یان که‌سى دیکه‌ى داواکار، هاوکات بیۆگرافیایه‌کى لاواز ده‌توانێت ئه‌م ده‌رگایانه دابخات، بۆیه فێربوونى چۆنێتیى دروستکردنى بیۆگرافیایه‌کى به‌هێز، وه‌به‌رهێنانى راسته‌قینه‌یه له داهاتووى پیشه‌ییتدا، هه‌روه‌ها له‌باره‌ی گرنگیی ئیمزای ئیمه‌یڵه‌وه، وتی: له‌گه‌ڵ گواستنه‌وه‌ى مامه‌ڵه و گرێبه‌سته‌کان بۆ ژینگه‌ى دیجیتاڵ،ئیمزای ئیمه‌یڵ بووه‌ته پایه‌یه‌کى بنه‌ڕه‌تى له جیهانى بازرگانى و یاسادا. ئه‌مه ته‌نها کات و هه‌وڵ ناگرێته‌وه، به‌ڵکو هێزى یاساییش ده‌به‌خشێت به به‌ڵگه‌نامه‌کانى دیجیتاڵ و ئه‌منى داتا و ناسنامه‌ى ئیمزاکار ده‌پارێزێت به ئاستێکى به‌رزى ئه‌منى و متمانه‌پێکراو، ته‌واوکردنى ئیمزای ئیمه‌یڵ توانای ئه‌وه‌ت پێده‌به‌خشێت که گرێبه‌ست و رێککه‌وتن و نامه ره‌سمییه‌کانت ته‌واوبکه‌یت له هه‌ر کات و شوێنێکدا، به ته‌واوى متمانه‌وه.
له به‌شێکى دیکه‌ى وۆرکشۆپه‌که‌دا، تیکشخرایه‌سه‌ر سوودی ئه‌م هه‌نگاوانه له ژیانی رۆژانه‌دا.
له کۆتایى وۆرکشۆپه‌که‌دا که نزیکه‌ى دوو سه‌عاتى خایاند، له‌نێوان پێشکه‌شکار و ئاماده‌بووانى وۆرکشۆپه‌که‌دا، گفتوگۆى زیاتر له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى وۆرکشۆپه‌که‌وه کرا و وه‌ڵامى پێویستى پرسیارى ئاماده‌بووان درایه‌وه.