فیلمى ئێتنۆگرافى ده‌ستى ماندوو له‌سه‌ر سکى تێره، 2025، نمایشکرا که له به‌رهه‌مێنانى ده‌سته‌ى کوردستانى بۆ دیراساتى ستراتیجى و توێژینه‌وه‌ى زانستی و رێکخراوى رۆزا لۆکسمبۆرگى ئه‌ڵمانى ئۆفیسى –به‌یروته.
ئه‌م فیلمه مێژووى زاره‌کى و که‌له‌پوورى کلتووریى جووتیارانى پارێزگاى سلێمانی، له هه‌رێمى کورستان‌دا به‌رز ده‌نرخێنێت و زانیاریى ده‌رباره‌ى دۆخى ئێستاى به‌کارهێنانى به‌رفراوانى ده‌رمانى مێرووکوژ و کیمایى له ناوچه‌که‌دا ده‌خاته‌ڕوو.
له فیلمه‌که‌دا، به‌شێوه‌یه‌کى مه‌یدانى و له‌سه‌ر زارى چه‌ندین جووتیارى دێرین و شاره‌زا له ناوچه جیاوازه‌کانى پارێزگاى سلێمانى و هه‌ردوو ئیداره‌ى راپه‌ڕین و گه‌رمیانه‌وه، مێژووى زاره‌کیى جووتیاران و که‌له‌پوورى کشتوکاڵى روونکراونه‌ته‌وه، هه‌روه‌ها جیاوازى و به‌ره‌پێشچوونه‌کانى بوارى کشتوکاڵى له سه‌رده‌مى ئێستا و رابردوو، خراونه‌ته‌ڕوو.
فیلمه‌که تیشک ده‌خاته سه‌ر پێویستى گرنگیدان به کشتوکاڵى سروشتى دوور له به‌کارهێنانى ده‌رمان و مادده کیماییه قڕکه‌ره‌کان و به‌رهه‌مهێنانى خۆراکى ته‌ندروست له‌پێناوى کۆمه‌ڵگه‌یه‌کى ته‌ندروستدا، هه‌روه‌ها کاریگه‌ریى و زیانه‌کانى به‌کارهێنانى ده‌رمان و مادده کیمیاییه‌کان له‌سه‌ر ته‌ندروستیى مرۆڤ و خاک و زه‌وى و به‌رهه‌مه کشتوکاڵییه‌کان روونکراونه‌ته‌وه.
له رۆژی ٢٤-٥-٢٠٢٥ ، فیلمه‌که له سینه‌ما سالم له شارى سلێمانى نمایشکرا و له‌لایه‌ن بینه‌رانه‌وه پێشوازییه‌کى باشى لێ‌کرا.
له دواى نمایشکردنى فیلمه‌که، له‌لایه‌ن ده‌رهێنه‌ران و ستافى فیلمه‌که و ژماره‌یه‌ک له جووتیاران و ئاماده‌بووانه‌وه، له رێگه‌ى چه‌ندین پرسیار و وه‌ڵامه‌وه، گفتوگۆیه‌کى هه‌مه‌لایه‌نه کرا له‌باره‌ى ناوه‌ڕۆکى فیلمه‌که و گرنگیى پرسى سه‌ربه‌خۆیى خۆراک و بایه‌خدان به به‌رهه‌مهێنانى خۆراکى سروشتى و ته‌ندروست.
بینه‌ران به گه‌رمى ستایشى فیلمه‌که‌یان کرد و داواى نمایشکردنى فراوانترى فیلمه‌که‌یان کرد و به‌پێزانینه‌وه رۆڵى ستافى فیلمه‌که‌یان به‌رزنرخاند و هیوایان خواست گرنگیى زیاتر به‌م پرسه بدرێت که په‌یوه‌ندیى راسته‌وخۆى به ژیانى رۆژانه‌ى هاووڵاتیان و کۆمه‌ڵگه‌وه هه‌یه. داواشیانکرد له‌پێناوى بڵاوکردنه‌وه‌ى هۆشیاریى زیاتردا، ئه‌م فیلمه له شار و ناوچه جیاوازه‌کان و ناوه‌نده‌کانى خوێندندا نمایش بکرێت.