هەناسەی سلێمانی: چوارچێوەیەکی ستراتیژی بۆ بەڕێوبردنی کوالیتی هەوای شار.

هەناسەی سلێمانی: چوارچێوەیەکی ستراتیژی بۆ بەڕێوبردنی کوالیتی هەوای شار.

پوختە: پڕۆژەی "هەناسەی سلێمانی" کە لە لایەن دەستەی کوردستانی بۆ دراساتی ستراتیژی و توێژینەوەی زانستی (KISSR) سەرپەرشتی دەکرێت، هەوڵێکی پێشەنگانە و دەستپێشخەرییەکی ژینگەییە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی قەیرانی پەرەسەندووی پیسبوونی هەوای شاری سلێمانی. پڕۆژەکە ئەنجام دەدرێت لە ڕێگەی یەکخستنی تەکنەلۆژیای پێشکەوتووی نەخشەسازیی شوێن-کات (GIS)، دابەشکاریی سەرچاوەکانی پیسبوونی هەوا و مۆدێلسازیی کۆمپیوتەریی جوڵەی هەوا (CFD)، بە مەبەستی بە دەستهێنانی مۆدێلێکی زیندوو بۆ دیاریکردنی شوێن و چۆنیەتی قەتیسبوونی دەردراوە ژەهراوی و پیسکەرەکانی هەوا بەهۆی تۆپۆگرافیای دۆڵی سلێمانی و گەشەسەندنی ئاڵۆزی شارسازییەوە. لە کۆتاییدا، ئەم پڕۆژەیە دەبێتە پردێک لە نێوان زانستی ئەکادیمی و چالاکیی مەدەنی، هەروەها نەخشەڕێگایەکی زانستیی پشتڕاستکراوە پێشکەش بە بڕیاردەران دەکات بۆ بە زۆنکردنی شار، چاکسازیی جۆری سووتەمەنی، و ڕێنمانی تەندروستی گشتی بە ئامانجی دەستەبەرکردنی داهاتوویەکی لەبار و تەندروست بۆ هەناسەدان.

تیمی پڕۆژە:

  •  شیروان محمد عبداللە
  • شاگوڵ ئەبوبەکر عەلی
  • بەیان قادر سۆفی