دروستکردنی یەکەم بایۆبانکی مایکرۆبی لە کوردستان و عێراق دا
لە سەرانسەری جیهان و ناوچەکەدا، بایۆبانکە نیشتیمانییەکان بە هێواشی بوونەتە یەکێک لە بەهێزترین ئامرازەکانی پزیشکیی هاوچەرخ ، ئەمەش بە دابین کردنی ستانداردکراو لە ماددەی زیندەوەری – وەک بەکتریا، کەروو، شانە و داتای جینەتیکی – کە دەتوانرێت بۆ ساڵانێکی زۆر لە داهاتوودا سوودی لێوەربگیرێت، و هاندەری هەموو شتێکە لە تویژینەوەی شێرپەنجەوە بگرە تا وەڵامدانەوە بۆ هەڵگیرساندنی نەخۆشیی لە کوردستان و عێراق دا.
ئەم نەبوونە دەرئەنجامی ڕاستەقینەی هەیە، کە بەبێ کۆگایەکی باێۆلۆجی نیشتیمانی، تویژەرەوانی عێراقی کە چاودێری شێرپەنجە یان نەخۆشییەکان دەکەن کە بە جینەتیک ، ناچار دەبن پشت بە داتا و خاڵە شیکارییەکانی دیاگنۆستیک/شیکاری نەخۆشی ببەستن کە لە شوێنێکی دیکە دروستکراون – بۆ دانیشتووانێک کە هی خۆیان نییە. لەلایەکی دیکەوە، وڵاتانی دراوسێ پێشتر بایۆبانکەکانی خۆیان خستووەتە کار، بۆ ڕاکێشانی بودجەی تویژینەوە، دامەزراندنی هاوبەشی نێودەوڵەتی، و بەهێزکردنی دیاگنۆستیک لە ناوخۆدا.
پڕۆژەکەمان دەستی کرد بە وەڵامدانەوەی پرسیارێکی کرداری: ئایا لە کوردستان و عێراق دا دەتوانرێت زیندەوەرە پەیوەندیدارەکانی بواری کلینیکی کۆبکاتەوە، یان جیا بکاتەوە و بیانپارێزێت بە هەمان ستانداردی بایۆبانکێکی جییهانی دامەزراو؟ بە کارکردن لە نێوان دوو نەخۆشخانە لە شاری سلێمانی بۆ ماوەی ٢٤ مانگ، بەڵی پڕۆژەکە بە شێوەیەکی بڕیاردەرانە وەڵامی ئەم پرسیارەی دایەوە.
تیمەکە کۆمەڵێک پارێزراوی جیاکراوەی باکتریا و کەرووی ناوخۆیی بەردەست کرد، هەریەکەیان لە ئاستی جۆراو جۆردا وە هەڵگرتنیان لە کۆگای سارددا لە پلەی –80 سیلسیۆس هەڵگیراون، هەموو ئەمانەش لەژێر چاودێری ڕێکارە کارگێڕییە ستانداردەکاندان کە لەگەڵ پراکتیزی نێودەوڵەتی بایۆبانک هاوتاکراون.
ئێستا لە دەستەی کوردستانی بنکە زانیارییەکی جۆرەکانی زیندەوەران بوونی هەیە، وەک یەکەم هەنگاوی سەرەتا بەرەو ناسینی نیشتیمانی – و بەگوێرەی گونجاو، بەرەو بەشداریکردن لە تۆڕە جیهانییەکانی کۆکراوەی زیندەوەران کە تویژەرەوان لە سەرانسەری جیهاندا پەیوەست دەکاتەوە.
کاریگەری ئەم پرۆژەیە لە داهاتوو دا:
- کۆکردنەوەی داتای شیکاری جینەتیکی و دیاگنۆستیکی تایبەت بە کوردستان/ عێراق – زانیارییەک کە بە سادەیی هێشتا لە ووڵات دا بوونی نی یە.
- بناغەیەک بۆ داواکاری و کارکردن بۆ بودجەی تویژینەوەی نێودەوڵەتی و هاوکاری، لەبەرئەوەی هاوبەشی متمانەپێکراو زیاتر و زیاتر پێویستی بە بنیاتی ناوخۆیی متمانەپێکراو و ستانداردکراو هەیە.
- دابین کردنی چاودێرییەکی بەهێزی تەندروستی گشتی بۆ شێوازەکانی نەخۆشی کە پەیوەستن بە ڕووبەڕووبوونەوەی ژینگەیی و جینەتیکی تایبەت بە ووڵانی عێراق.
- پاشەکەوتکردنی تێچووی درێژخایەن، لەبەرئەوەی نموونەی نەخۆشخەرەکان کەمتر پێویستە بۆ دەرەوەی وڵات بنێردرێت بۆ شیکارییەک کە دەکرێت لە ناوخۆدا ئەنجام بدرێت.
- بنەمایەکی گرنگ دەبێت بۆ داتای شیکاری ئامادەکراو بۆ پشتگیریکردنی شوێنکەوتنی هۆکاری بلاوبوونەوەی نەخۆشی و چالاکی و دژەبایۆتیکی ئامانجدار.