روپێوی زانستی ساڵانەی پێویستییەکانی بازاڕی کاری هەرێمی کوردستان
1 / ناوی بابەتی پێشنیارکراو بۆ پرۆژە :
روپێوی زانستی ساڵانەی پێویستییەکانی بازاڕی کاری هەرێمی کوردستان
2 / بەشداربووانی پرۆژە:
تیمی سەرپەرشتیاری پرۆژە
پ.ی.د.فریدون نجم رشید
م.ی.دابان عبداللە سلام
م.ی.احمد فائق احمد
تیمی تەکنیکی پرۆژە
م.ی.رۆشنا اکرم علی
ئاکۆ حمەعلی ساڵح
شنۆ محمد رشید
چاوان جمال نوری
زانا کمال الدین محمد
تیمی ئەکادیمی پرۆژە
د.چرۆ کامل ساڵح
د.نەورۆز عثمان حسین
پ.ی.خۆشی عثمان عبداللطیف
م.تارا ساڵح علی
م.ی.شاگوڵ محمود شفیق
3 / پێشەکی:
پرۆژەی روپێوی زانستی ساڵانەی پێویستیەکانی بازاڕی کار لە هەرێمی کوردستان لەسەر بریاری ئەنجومەنی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی راسپێردراوە بۆ ئەنجامدانی کاری مەیدانی و هەڵسەنگاندنی پێداویستی کاری بازار لە سێکتەرە جیاوازەکانی کەرتی تایبەت لە شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان. پاڵپشت بە کۆنووسی ژمارە (٤)ی کۆبوونەوەی ئاسایی ئەنجومەنی وەزارەتی خویندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی و فەرمانی دەستەیی ژمارە (٥٩٨) لە رێکەوتی ١٩/٨/٢٠٢٤ لیژنەیەکی تایبەت لەو بەڕێزانەی کە لە خاڵی یەکەمی ئەم پرۆپۆزەڵەدا نووسراوە پێکهێنراوە بە مەبەستی سەرپەرشتی کردن و ئەنجامدانی کاری پێویست بۆ بەڕێوەچوون و دیاری کردنی هەنگاوەکانی پرۆسەی رووپێوی .
ئەم پرۆژەیە تەرخانکراوە بۆ ساڵی خوێندنی (٢٠٢٤-٢٠٢٥) بەجۆرێک پلان دانراوە کە بۆ ماوەی (١٢) دوازدە مانگ ئەنجام بدرێت لە پارێزگاکانی سلێمانی ، هەولێر ، دهۆک و هەڵەبجە ، لە ١/٩/٢٠٢٤ ەوە دەست پێ بکات و لە ٣١/٨/٢٠٢٥ کۆتایی پێ دێت. کۆی پرۆسەی رووپێوی پیداویستی بازاڕی کار بریتیە لە سێ قۆناغی یەک لە دوای یەک و تەواوکەر کە بە کۆکردنەوەی زانیاری و داتا دەست پی دەکات و پاشان هەڵسەنگادان و شیکاری بۆ داتاکان دەکریت و لە قۆناغی کۆتایی راپۆرتی پێویست ئامادە دەکرێت و لە رێگەی سەرۆکایەتی دەستەوە ئاراستەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوی زانستی دەکریت.
4 / ئامانجەکان:
ئامانج لە هەڵسەنگاندنی پێداویستی بازاڕی کار بۆ دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا بریتیە لە کۆکردنەوە و شیکردنەوەی داتا و زانیارییەکان کە دەبێتە هۆی گەشەپێدانی توانای کار و چاکسازی لە پرۆگرامەکانی خوێندن بە مەبەستی زیادکردنی دەرفەتی دەرچووان لە هێزی کار. ئەم ئامانجە لە رێگەی کۆکردنەوەی زانیاری و داتای پێویست لە سێکتەرە جیاوازەکانی کارکردنی کەرتی تایبەت لەو کۆمپانیایانەی کە پلە یەکن لە پۆلینکردنی وەبەرهێنان لە هەرێمی کوردستان بە دەست دێت بە مەبەستی ئاگادارکردنەوەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی کە هاوکاردەبێت لە داڕژتنەوە و رێکخستنەوەی بابەتەکانی خوێندن و رێکخستنەوەی بەشە جیاوازەکانی زانکۆ و پەیمانگان بۆ گونجاندنیان لەگەڵ داواکاری ساڵانەی بازاڕی کار و ئامادەکردنی کادری نێوخۆیی بارگاری کراو بە بڕوانامە و خاوەن کارامە و لێهاتوویی پێویست کە مایەی سەرنج راکێشانی کۆمپانیاکان بێت.
5 / دابینکەری دارایی:
- وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوی زانستی
- دەستەی کوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی
6 / بوودجەی پرۆژە :
7 / هاوبەشی پرۆژە:
نیە
8 / سوودمەندانی پرۆژە :
- کۆمپانیاکانی کەرتی تایبەت لە هەرێمی کوردستان
- زانکۆ و پەیمانگاکان و دامەزراوەکانی تری خوێندنی باڵا لە هەرێمی کوردستان
- دەرچووانی زانکۆ و پەیمانگاکان و ناوەندەکانی تری خوێندن
9 / رۆژی دەستپێکردنی بەپێی پلان:
١/٩/٢٠٢٤
10 / رۆژی کۆتاییهاتنی بە پێی پلان :
٣١/٨/٢٠٢٥
11 / ماوەی پرۆژە :
١٢ مانگ
12 / سەرچاوەی پێویست :
راپۆرتی کۆتایی رێکخراوی IREX بە هاوبەشی لەگەڵ وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی
13 / پێداویستییەکان :
- وەرگرتنی رەزامەندی وەزارەت و فەرمانگەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بە مەبەستی وەرگرتنی داتا و زانیاری لە کۆمپانیا نێوخۆیی و بیانیەکانی کارا لە کوردستان.
- دابینکردنی پێداویستی دارایی و لۆجیستی لەسەر بوودجەی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی بۆ مەبەستی گواستنەوە ، گەیاندن ، مانەوە ، سیمینار ، وۆرکشۆپ و خولی راهێنان .
- بەشداری پێکردنی ستاف و کارمەندانی زانکۆ و پەیمانگا و دامەزراوەکانی تری وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی، بە تایبەتی ئەو ناوچانەی کە شوێنیان لە دەستەی کوردستانییەوە دوورن(زیاتر لە ٢٠٠ کم).
- بەشداری پێکردنی کارمەندانی فەرمانگە حکومیەکان لە هەرێمی کوردستان و هاوبەشی پێکردنی رێکخراوە مرۆییەکان و چالاکییە مەدەنیەکان بە گوێرەی پێویستی پرۆژەکە بە مەرجی پاراستنی داتا و زانییەریەکان و هاوبەشی پێ نەکردنی داتاکن بەبێ رەزامەندی دەستەی کوردستانی.
14 / هەنگاوە سەرەتاییەکان:
- بۆ دەستپێکردنی ئەم پرۆسەیە، دەستەی کوردستانی خولێکی راهێنانی یەک رۆژی بۆ ستافی بەشداربووی ئەم پرۆژەیە ئەنجام دەدات . بەشداربووان بریتی دەبن لە ستافی زانستی و ئەکادیمی گرووپە جیاوازەکانی دەستەی کوردستانی لە قۆناغی یەکەمدا و دەکریت ژمارە ی بەشداربووان زیاد و فراوان بکرێت بە گوێرەی پێویست و سروشتی ئەرکەکان . ڕاهێنانەکان تایبەت دەبێت بە چۆنیەتی پەیوەندی کردن بە فەرمانگە حکومییەکان و بەدواداچوون بۆ نووسراو و وەڵامی دامەزراوە حکومییەکان ، چۆنیەتی وەرگرتنی داتا و زانیاری لە کۆمپانیاکان و هەڵسوکەوت و دیسپلینی کارکردن لە پرۆژەکە .
- دروست کردنی گروپ و تیمی جیاواز بە پشت بەستن بە پسپۆڕی ، بڕوانامە ، ناونیشانی کارکردن ، شارەزاییی و دەرفەت بە چەند قۆناغێک بە جۆرێک گروپی ئامادەکردن و بەدواداچوونی نووسراوەکان ، گروپی وەرگرتن و کۆکردنەوەی زانیارییەکان ، گروپی هەڵسەنگاندن و شیکاری داتاکان و ئامادەکردنی راپۆرتەکان بەلایەنی کەمەوە پێکهێنەری پرۆژەکە دەبن.
15 / ئاستەنگیەکان:
- چ جۆرە کۆمپانیا و دامەزراوەیەک داتا و زانیاری لێ وەردەگیرێت ؟
دەکرێت بە پێی پلە بەندی و پۆلێنی گەورەیی کۆمپانیاکان لە سەرەتادا تەنها کۆمپانیاکانی پلە یەک و دوو وەربگیرێت.
- باشترین کەس(کارمەند) کێ یە کە پێویستە ئێمە پەیوەندی پێوەبکەین؟
بە گوێرەی پێکهاتەی کۆمپانیاکە ، سەرچاوە مرۆییەکان باشترین خاڵی پەیوەندییە بۆ وەرگرتنی زانیاری.
- وەزارەتی خوێندنی باڵا هاوکاردەبێت لە پرۆسەی کۆکردنەوەی زانیاری لە کۆمپانیاکانی شاری هەولێر و دهۆک؟
بە مەبەستی کۆکردنەوەی زانیاری لە کۆمپانیاکانی سەرجەم شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستان ، دەکرێت دەستەی کوردستانی ئۆفیسی هەبێت لە زانکۆکانی شارە گەورەکانی هەرێمی کوردستان. دەستەی کوردستانی بە هەما ئاهەنگی لەگەڵ زانکۆکان ژوورێک بۆ ئۆفیسی دەستە لە هەر زانکۆیەک تەرخان بکرێت.
- شێوازی کۆکردەوەی زانیارییەکان بە ئەلکترۆنی دەبێت یاخود بە شێوازی ئاسایی؟
سەرجەم داتا و زانیارییەکان بە شێوازی ئەلیکترۆنی کۆ دەکرێتەوە و دۆکیومێنت دەکرێت.
- بوودجەی پرۆژەکە چۆن دابین دەکرێت؟
پاڵپشتی دارایی و داهاتی دەستە سنوردارە و بەشی ئەم پرۆژەیە ناکات ، پیویستامن بە هاوکاری وەزارەتی خوێندنی باڵا دەبیت لەگەڵ پاڵپشتی زانکۆکان.
16 / هاوپێچ:
- فۆرمێ پلانی کارکردن
- فۆرمی کۆکردنەوەی داتا
- فۆڕمی دەرخستەی بوودجە