هەواڵ لە دەستەی كوردستانی، وۆركشۆپێك بە‌ناونیشانی (غازی سروشتیی كوردستان: هەنگاوێكی ستراتیژیی بەرەو سەربەخۆیی وزە و دابینكردنی كارەبا) بەڕێوەچوو

لە دەستەی كوردستانی، وۆركشۆپێك بە‌ناونیشانی (غازی سروشتیی كوردستان: هەنگاوێكی ستراتیژیی بەرەو سەربەخۆیی وزە و دابینكردنی كارەبا) بەڕێوەچوو

Web Admin 2025-07-03 15:52:09


لە وۆركشۆپێكدا لە دەستەی كوردستانی، كە لەبارەی غازی سروشتیی كوردستانەوە، بەڕێوەچوو، چەندین داتا و ئامار لەبارەی ئاستی بەرهەمهێنان و یەدەگی نەوت و غازی سروشتی لە هەرێمی كوردستان و عیراق، خرانەڕوو.
لە دەستەی كوردستانی بۆ دیراساتی ستراتیجی و توێژینەوەی زانستی، وۆركشۆپێك بە‌ناونیشانی (غازی سروشتیی كوردستان: هەنگاوێكی ستراتیژیی بەرەو سەربەخۆیی وزە و دابینكردنی كارەبا) بۆ بەڕێز د.بێستون محەمەد قادر مامۆستا لە زانكۆی چەرموو بەشی كارگێڕیی نەوت، گاز و وزە ، بەڕێوەچوو.
لە وۆركشۆپەكەدا، د.بێستون محەمەد قادر، رۆڵی سەرەكیی غازی سروشتی لە پێشخستنی ئاسایشی وزە و دابینكردنی كارەبا و گەشەكردنی ئابووریی هەرێمی كوردستاندا روونكردەوە و لەوبارەیەوە وتی: پێویستە بە بەرنامە و پلانێكی تۆكمەوە كار بكرێت بۆ ئیدارەدانی پرسی غازی سروشتی لە هەرێمی كوردستاندا، وتیشی: پێویستە كار بكرێت بۆ گرنگیدان بەپرسی وزەی نوێبووەوە، چونكە هەرێمی كوردستان دەوڵەمەندە بە سەرچاوەكانی ئەو وزەیە.
لە بەشی دووەمی وۆركشۆپەكەدا، رۆڵی عیراق و هەرێمی كوردستان لە پرسی غازی سروشتیدا لە ئاستی جیهاندا، خرایەڕوو.